ڤیدیۆ.. سه‌یرترین كه‌ره‌نتین له كه‌نه‌دا
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی رێنماییه‌كانیان كردووه.. بزانه پۆلیس چی‌یان پێ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ڤیدیۆیێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك و به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه ده‌گوترێت ئه‌و رووداوه له كه‌رتی "كیبیك" له وڵاته كه‌نه‌دا روویداوه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و رووداوه‌دا ئه‌وه‌یه، كه ده‌گوترێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پۆلیس دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كه یه‌كێك له دراوسێكانی ئه‌م ماڵه هه‌واڵی به هێزه‌كانی پۆلیس داوه، كه زیاتر له 6 كه‌س له ماڵێكی نزیك ماڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن، كه له چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا ده‌ركراون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گردبوونه‌وه‌ی زیاتر له 6 كه‌س قه‌ده‌غه كراوه.
هه‌ر له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك پۆلیس هه‌وڵ ده‌دات له ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه پیاوێك په‌لكێشی ده‌ره‌وه بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئافره‌تێك و پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ئه‌و كه‌سه‌یان گرتووه و رادهكێشنهوه لای ژووره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستگیری نه‌كات، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه ده‌برێته ده‌ره‌وه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و پۆلیس له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه ده‌كه‌ونه ده‌مه‌قاڵێ و رووخساری پیاوه‌كه له به‌فری سه‌ر زه‌وی ده‌چه‌قێنن و هه‌ردوو ده‌ستی كه‌له‌پچه ده‌كه‌ن، هه‌وره‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، كاتێك ئافره‌تێكی دیكه له سووچێكی ئه‌ولاوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌ردوو ده‌ستی له پشته‌وه قۆڵبه‌ست كراون.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه پۆلیسی كه‌رتی كه‌رتی "كیبیك" به رۆژنامه‌ی "جۆرناڵ دی مۆنتریاڵ"ـی چاپی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای یه‌كێك له دراوسێكانی ئه‌و ماڵه ره‌فتاریان كردووه و خێزانه‌كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بوونه و راشیانگه‌یاند، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات، به پێبژاردن به بڕی هه‌زار و 546 دۆلار سزا ده‌درێت.
به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌رتی "كیبیك"ی كه‌نه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی ئه‌و كه‌رته گردبوونه‌وه‌ی زیاتر له 6 كه‌سیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كرد و بۆ كه‌متر له‌و ژماره‌یه‌ش پێویسته پابه‌ند بن به دانانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو بگرن.
H.B