لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان شارەدێی پردێ و شارۆچکەی دووبز 5 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای کەرکووک 5 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 27ـی شوباتی 2026، لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک، پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لەسەر رێگەی نێوان شارەدێی پردێ و شارۆچکەی دووبز روویداوە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد کە قوربانییەکان پێکهاتوون لە (سێ پیاو، دوو ئافرەت)، کە ناسنامەکانیان بەم شێوەیەی، خالد کەریم خالد، ئیسماعیل نووری سابیر، خاتوون کەریم خالد، شایە خالد کەریم و کەریم خالد کەریم