میدیاکانی ئیسرائیل: چەند مووشەکێکی ئێران لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ خرانە خوارەوە

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند؛ چەند مووشەکێکی ئێران لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ خرانە خوارەوە.

لای خۆیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند؛ چەند مووشەکێکی ئێران پێش ئەوەی بچێتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە خرانە خوارەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی ئاشکرا نەکراوە.