ئومێد خۆشناو: کۆگاکانی خۆراک پڕن و هیچ مەترسییەک لەسەر بازاڕ نییە

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە کۆگاکانی خۆراک لە شارەکەدا تەواو پڕن و بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو هیچ گرفتێکی کەمبوونی خۆراک دروست نابێت.

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە هیچ ترسێک لە شڵەژانی بازاڕ نییە و جەختی کردەوە: "رێکاری توند بەرامبەر هەر هەوڵێک دەگرینە بەر کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی بازاڕ، هەروەها چاودێرییەکانمان توندتر دەکەین بۆ پاراستنی هاوسەنگی و نرخەکان."