ئەرکانی گشتیی هێزەکانی ئێران: وانەیەکی گەورە بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەین

ئەبولفەزڵ شەکارچی، گوتەبێژی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران
ئەبولفەزڵ شەکارچی، گوتەبێژی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران

گوتەبێژی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت: کارەکە دەستی پێکرد و بە دڵنیاییەوە هێزەکانمان وانەیەکی گەورە و باش بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەن.

ئەبولفەزڵ شەکارچی، گوتەبێژی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، رایگەیاند: "بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی هێزەکانی ئێران، ئێستا گرفت بۆ ناوەند سەربازییەکانی ئیسرائیل دروست بووە و بە پشتیوانی خوا گورزێکی بەهێزتر لەوەی رابردوو لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەین.

شەکارچی دەڵێت: " وانەیەکی گەورەتر لە جەنگی 12ی ساڵی رابردوو بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەین و وەڵامدانەوەکانیشمان تا شکست پێهێنانی هەردوولا بەردەوام دەبێت، چونکە پیشتر هۆشداریمان پێیاندابوو کە هەڵە نەکەن، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکە لە وشکانی، دەریا و ئاسمانەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانمان.

ئاماژەشی دا، ئێستا هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە دەست پێکردووە و وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت و وانەیەکی باشیان فێر دەکەن.