فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکەن
فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکەن و راشیانگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هێرشەکان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناکەن.
شەممە 28ـی شوباتی 2026، هەر یەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و فرێدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە هەر سێ وڵات راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە دراوە، بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداوە سەرکۆنە دەکەین، هەروەها راشیانگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک بەشداریی ئەو هێرشانەی سەر ئێران ناکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر هێڵن؛ هاوکات داوا لە ئێرانیش دەکات لە هێرشی هەڕەمەکی بۆ سەر وڵاتان خۆی بپارێزێت.
فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و داواش لە سەرکردەکانی ئێران دەکەن بە دوای ڕێگە چارەسەری دیپلۆماسی بگەڕێن