سێنتکۆم: ئێران فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردووەتە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و ژمارەیەک فڕۆکەخانەی دیکە لە دوبەی و بەحرەین و کوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: لە دوێنێوە ئێران هێرشی کردووەتەوە سەر ئەم شوێنانە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی زاید لە دوبەی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئۆتێلی فەیرمۆنت پاڵم لە دوبەی، ئۆتێلی بورج ئەلعەرەب لە دوبەی، ئۆتێلی کراونی پلاز لە بەحرەین، بەندەری دوبەی، پاڵاوگەی نەوتی حەیفا، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە بێت شەمس، ئیسرائیل، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە تەلئەبیب، ئیسرائیل، ناوچەی نیشتەجێبوونی، تاوەرەکانی ئێرە ڤیوز (Era Views)، بەحرەین، ناوچە نیشتەجێبوونەکان لە قەتەر.

هەروەها ئەمشەو، ژمارەیەک درۆن لەلایەن سیستەمی دژە موشەکی کە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر تێکشبراون.

لەم کاتەی ئێستا دۆخی ئەمنیی شاری هەولێر ئاساییە و هێرشە درۆنییەکانیش هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.