راوێژکارێکی كازمی لەبارەی لێدوانێكی لەسەر قاسم سولەیمانی روونكردنەوە دەدات

"وەك ئەکادیمی و توێژەر قسەم کردووە"

هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق

K24 - ھەولێر

دوای لێدوانێکی دژ بە قاسم سولەیمانی، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونکردنەوە دەدات.

هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانێکی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند "وەک کەسێکی ئەکادیمی و توێژەر قسەم کردووە، نەوەک راوێژکاری سەرۆک وەزیران، لێدوانەکەش دوو مانگ لەمەوبەر بووە".

لە بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتەری کەناڵی بی بی سی بەریتانی هیشام داود، لەبارەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گوتویەتی: "بە ئارەزووی خۆی هاتووچۆی عێراقی دەکرد، وەک ئەوەی بەرپرسی هەموو عێراق بێت".

قاسم سولەیمانی لە 3/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا كرایە ئامانج و لەگەڵ ئەبومەھدی موھەندیس كوژران.

Fly Erbil Advertisment