مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و دوورخستنەوەیان لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەك.

سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە هەولێر نەخۆشخانەی 230 قەرەوێڵەیی ماجیدی تایبەتمان کردەوە، کە بە تێچووی 80 ملیۆن دۆلار دروست کراوە و 420 هەلی کار دابین دەکات.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەم کاتەدا دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و دوورخستنەوەیان لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەك.