ئێران هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە

سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمەڵێک مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران. ئێستا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانە لەوپەڕی ئامادەباشیدان و کار بۆ تێکشکاندنی مووشەکەکان دەکەن.

فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل رایگەیاند، لە چەند خولەکی رابردوودا ئاگادارکردنەوەی بەپەلە و راستەوخۆ لە رێگەی مۆبایلەکانەوە بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچانە نێردراوە کە لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکاندان.

لای خۆیانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن و لەگەڵ بیستنی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە، پێویستە دەستبەجێ بچنە ناو شوێنە پارێزراوەکان. هەروەها تا دەرچوونی راگەیەندراوی نوێ و دڵنیایی بەردەوام بن لە مانەوە لەناو شوێنە پارێزراوەکاندا و دەرچوون لە شوێنە پارێزراوەکان تەنیا دوای وەرگرتنی رێنمایی روون و فەرمی رێگەپێدراوە.

داوا لە گشت لایەک دەکرێت تەنیا کار بە رێنماییەکانی فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ بکەن، چونکە پەیڕەوکردنی ئەم رێکارانە هۆکارە بۆ پاراستنی ژیانیان لە مەترسییەکان.