لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا حەوت کەس لە ورمێ کوژران

هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ورمێ حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم حەوت کەس کوژراون.

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کرد، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەیەکی چڕی نیشتەجێبوون بووە لە پارێزگای ورمێ و بەهۆیەوە حەوت کەس بەرکەوتوون و گیانیان لەدەست داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە هێرش و بۆردوومانەکان بۆ سەر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چڕ بوونەتەوە و دەیان کەسیش بوونەتە قوربانی.