وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێران هەوڵیدا ترەمپ بکوژێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران نەماوە، زۆرشت نابینین، هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران بە تەواوی تێکشکاون، ژیانی 10 یان هەزار ئەمریکی و هاوپەیمانانی پارێزراوە،هەروەها  تازە دەستمان بە جەنگە کردووە.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئاداری 2026، رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکان ئەمریکا و ئیسرائیل بە بەردەوامی لە ئاسمانی ئێرانن، تاوەکو ئێستا ئەم ئۆپەراسیۆنە دوو هێندەی ئۆپەراسیۆنی ساڵی 2003 عێراق هێزی تێدا بەکارهاتووە.

هەروەها گوتی: بەهۆی ئەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران نەماوە، زۆرشت نابینین، هێزی ئاسمانی و دەریایی ئێران بە تەواوی تێکشکاون، ژیانی 10 یان هەزار ئەمریکی و هاوپەیمانانی پارێزراوە،هەروەها  تازە دەستمان بە جەنگە کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئێران هەوڵیدا ترەمپ بکوژێت، بەڵام لە کۆتاییدا دلخۆشی کۆتایی بۆ ترەمپ بوو، لە چەند رۆژی رابردوو گەورەترین کەشتیگەلی ئێرانی بەناوی سولەیمانی لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە نوقم کراوە، هەروەها سیستەمی پەیوەندییە سەربازییەکان تێکشکاوە و ژەنەڕاڵ و ئەفسەرەکان توانای پەیوەندیکردنیان نەماوە.