لیستی ناوی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچووە

لە هەولێر تیروپشک بۆ دابەشکردنی شەش هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی  ئاداری 2026، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند: تیروپشک بۆ قۆناغی شەشەمی دابەشکردنی زەوی کرا کە زیاتر لە شەش هەزار پارچە زەوی دەبێت، نزیکەی 82 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بۆ وەرگرتنی زەوی.

دوێنێ سێشەممە، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمە قۆناغی شەشەمی دابەشکردنی زەوییە، تاوەکو ئێستا 32 هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە، کە هەموو پارچە زەوییەکان لە شوێنی زۆرباشن.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا 50 هەزار پارچە زەوی ماون دابەش بکرێت.

ناوەکەت لێرە بدۆزەرەوە.

 لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.

بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.