چیرۆكی مامه‌ڵه‌كانی سلێمان هه‌ڵشۆیی ته‌واو نابن
"زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه پێی عه‌یبه بڵێت ئۆتۆمبێلم به سلێمان هه‌ڵشۆیی داوه"

K24 - هه‌ولێر:
بەراورد بەساڵانی رابردوو، رووداوەکانی قۆڵبڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن لە سنووری ئیداره‌ی راپەڕین زیادیان کردووە، لە بەرامبەردا ئاماری رووداوەکانی دیكه‌ی وەک کوشتن، دزی و خۆکوشتن کەمیان کردووە، بەشێك لەو کەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردووه، رایانگه‌یاند، قۆڵیان بڕاوە و فێڵیان لێکراوە.
ئەگەر دادگا ئەو مامەڵەیە بەقۆڵبڕین بناسێنێت؛ ئەوا مامه‌ڵه‌كه دەبێتە دیارترین مامەڵەی قۆڵبڕینی ساڵی (2020)، خاوەن مافەکان دەتوانن داوای مافی خۆیان بکەنەوە.
بەراورد بە ساڵی (2019)، ژمارەی ئەو رووداوانەی لە پۆلیسی راپەڕین دۆسیه‌یان بۆ کراوەتەوە، هه‌ر لە کوشتن، خۆکوشتن، سوتان، شەڕکردن، دزی و دەستدرێژی بەگشتی کەمیان کردووە، تاوانی قۆڵبڕین نەبێت، کە زۆر زیادی کردووە.
دەرباز یەکێك لە بەشداربووانی مامەڵەکەی سلێمان هەڵشۆییە، (2) ئۆتۆمبێلی بەبڕی (36) هەزار دۆلار بەسلێمان هەڵشۆیی فرۆشتووە و ئێستا بەپێ هاتوچۆ دەکات.
ئه‌و ئاماژه‌ی كرد، كه فێڵی لێکراوە و قۆڵیان بڕیوه، دەڵاڵەکانی سلێمان هەڵشۆیی رۆڵی خراپیان لە فریودانی بەشداربووانی مامەڵەکە بینیووە، بۆ قازانجی خۆیان ئێمەیان فریوداوە.
ده‌رباز خدر، هاوو‌ڵاتی، گوتی: "(2) ئۆتۆمبێلم هه‌بوو، هیچم نه‌ماوه، گله‌ییم له سلێمان هه‌ڵشۆیی نییه، ئه‌و كه‌سه‌ی رێكلامی بۆ كردووه و بانگی منی كردووه، هه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی منی فرۆشتووه و پاره‌كه‌ی خواردووه، پاره‌كان زۆرن، كه‌سێك و دوو نییه، زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه پێی عه‌یبه بڵێت ئۆتۆمبێلم به سلێمان هه‌ڵشۆیی داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی زۆر سه‌یر بووه، رێكلام و قۆڵبڕێنێكی سه‌یر روویداوه".
عومه‌ر حه‌مه‌لاو، هاوو‌ڵاتی، روونیكرده‌وه، "پێمانوایه غه‌درمان لێكراوه و قۆڵمان بڕاوه، ئه‌وه‌ی كراوه، له رێگه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی بووه، ده‌ڵاڵه‌كانی بوون، من یه‌كێكم له قوربانییه‌كان، میوانی كه‌سێك بووم، گوتی وه‌ره خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابنێ، خیرێكی زۆر ده‌كه‌ی".
لە یاسای سزادانی عێراقی، هەر کەسێك لە رێگەی مامەڵەیەکی وەهمی، یان هەڵخەڵەتاندن و فریودان، دەست بەسەر ماڵی کەسێکی دیكه‌دا بگرێت، بە قۆڵبڕین دادەنرێت.
ده‌شتی قادر، راوێژكاری یاسایی، گوتی: "قۆڵبڕین له یاسای سزادانی عێراقی، به "احتیال" ناوی هاتووه، وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكه، خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه، له رێگه‌ی فێڵێكه‌وه بێت، یان له رێگه‌ی درۆیه‌كه‌وه بێت، دانه‌پاڵی سیفه‌تێكی ناڕاستی تۆمه‌تباره‌كه‌یه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م مافه چۆن وه‌رده‌گیرێته‌وه؟، ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسای سزادان ده‌ركه‌وت، ئه‌و بابه‌ته "ئیحتیاله"، ئه‌و ماڵه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر دادگا بۆ خاوه‌ن مافه‌كه ده‌یگێڕێته‌وه".
تەنیا لە ساڵی (2020)، زیاتر لە (120) سکاڵای یاسایی لە سنووری راپەڕین لەسەر قۆڵبڕین دۆسیه‌یان بۆ کراوەتەوە.
ئەگەر مامەڵەکەی سلێمان هەڵشۆیی لە رووی یاساییەوە بچێتە خانەی تاوانی قۆڵبڕین، ژمارەکە بۆ چەند هێندە بەرز دەبێتەوە، چونکە نزیکەی هەزار کەس ناویان لە پۆلیس تۆمار کردووە، کە لەلایه‌ن سلێمان هەڵشۆیی-ه‌وه فریو دراون.
سلێمان هەڵشۆیی بازرگان، ئۆتۆمبێل، زەوی، خانوو و تەنانەت ئاژەڵیشی بە "سو‌و" و "ماوە" لە هاووڵاتیانی سنوورەکە وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی گرێبەستی یاسایی بکەن، رۆژی (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) مایەپووچبوونی خۆی و کۆمپانیاکەی راگەیاند.
د.ی