ئێران دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند
سوپای پاسدارانی ئێران، دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێ و بەرفراوانی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر قوڵایی ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە راگەیاند.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا، دەستپێکردنی شەپۆلی نۆزدەیەمی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "بەڵێنی راستگۆیی 4"ـی راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لە هێرشەکاندا مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی قوڵایی ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.
لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.