مانگی سووری ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 300 هێرشیان کردووە
پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، مانگی سووری ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕەوە دەستیان پێکردووە، 105 دامەزراوە و ناوەندی مەدەنیی وڵاتەکەیان کردۆتە ئامانج و زیانیان پێگەیشتووە.
مانگی سووری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە 174 شاری ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کراوەتە سەر"، باسی لەوەشکرد، "هەزار و 332 هێرش کراوەتە سەر 636 شوێنی ئێران."
مانگی سووری ئێران لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێرشەکان "زیان بە 14 بنکەی تەندروستی"ش لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە سەرەتای شەڕەوە وڵاتەکەیان کردووەتە ئامانج.
ەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتدا هێرشیان کردە سەر پێگە سەربازی و سەکۆ مووشەکییەکان و بارەگاکانی ئێران، کە لەئەنجامدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران کوژران.
دواتر ئێران هێرشی مووشەکیی کردە سەر ئیسرائیل و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، کوەیت و سعوودیە و عێراق.