حزبوڵڵای لوبنان بە درۆنی خۆکوژ و مووشەک چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیلی کردە ئامانج
حزبوڵڵای لوبنان، رایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی نوێی بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکووری ئیسرائیل ئەنجامداوە کە کۆبوونەوەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
هەینی 6ـی ئاداری 2026، حزبوڵڵای لوبنان، بەیاننامەیەکی بڵاوەکردووەتەوە، رایگەیاندووە، هێزەکانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکی سوپای ئیسرائیل لە "کریات شمۆنە" و زیانی زۆریان لێداون.
حزبوڵڵای لوبنان، ئاشکرای کردووە، کاتژمێر 3:30ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە کاروانێکی مووشەکی "شۆمێرا"یان لە باکووری فەلەستینی بۆردومان کردووە.
جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێکە بۆ دەستدرێژییە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل کە دەیان شار و شارۆچکەی لوبنانی کردووەتە ئامانج، لە نێویاندا ضاحیەی باشووری بەیروت.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو هۆشدارییەی پێشتریاندایە کە ئاراستەی نیشتەجێبووەکانی باکووری ئیسرائیلیان کردبوو.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی سەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکان لە هەردوولا بەردەوامن.