دژەتیرۆری کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێر هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 22:41ـی ئەمشەو هەینی، 6ـی ئاداری 2026، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرپەرچی هێرشێکی درۆنییان داوەتەوە و چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکشکاندووە و خستوویاننەتە خوارەوە.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پاشماوە و پارچەی یەکێک لە درۆنە تێکشکێنراوەکان لە گۆڕەپانێکی چۆڵی نزیک هۆتێلێک کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.