سوپای ئێران: لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر کەشتیی جەنگیی دێنا 104 کەس کوژراون
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران رایگەیاند، کەشتیی جەنگیی "دێنا" لە رێککەوتی 3ی ئاداردا لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە هێرشی کراوتە سەر، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە کەشتییەکە لە ئەرکێکی مەشق و راهێنان و گەڕانەوە لە مانۆڕی ئاشتیی میلان 2026دا بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سوپای ئێران، لە کۆی 136 کارمەند و سەرباز کە لەسەر کەشتییەکە بوون، 104 کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە 20 کەسیان بێسەروشوێنن، هەروەها 32 کارمەندی دیکەی کەشتییەکە بریندار بوون و بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی سریلانکا.
ئەم هێرشە دەریاییە لە ناوەڕاستی ئەو جەنگە سەختەدایە کە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە و گورزێکی گەورە بووە بۆ هێزی دەریایی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.