ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاتییە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاتییە و دوای لەناوبردنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، نرخەکەی بە خێرایی دادەبەزێتەوە".

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیەل ترووس پەیامێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی؛ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی پەیوەستە بەم جەنگەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەمەش باجدانێکی چووکی جیهانییە لە پێناو ئاشتی، بۆئە  بە نەهێشتنی مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، نرخ دادەبەزێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کورتخایەنە و کاتێک هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران لەنێوبرا و کۆتایی پێبهێنرێت، نرخ بە خێرایی دادەبەزێتەوە.