روونکردنەوەیەک لەئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەران روویداوە و بکوژ دەستگیرکراوە.

ئەمرۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: سەر لە ئێوارەی رێکەوتی 9ـی ئاداری 2026، لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری بکوژ بەناوی (م ، م ، ح ) دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر زانیاری زیاتری بڵاونەکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.