ئاژانسی وزه‌ی ناووكی: پێویسته رێككه‌وتنی پێنج كۆ یه‌ك گیانی به‌به‌ردا بكرێته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی "رافائیل گرووسی" رایگه‌یاند، پێویسته رێككه‌وتنی ناووكی ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا گیانی به‌به‌ردا بكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی "رافائیل گرووسی" رایگه‌یاند، پێویسته رێككه‌وتنی ناووكی ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا گیانی به‌به‌ردا بكرێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنگره‌ی "رۆیته‌رز نیكست"، گرووسی، گوتی: روونه ئێمه چه‌ند مانگی دوور و درێژمان له‌به‌ر ده‌ست نییه و ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كمان به ده‌سته‌وه ماوه.
پێشتر، ئه‌حمه‌د فه‌راهانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، پێویسته پشكێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئێران ده‌ربكرێن و چیدیكه ئێران پابه‌ندی پرۆتۆكۆلی هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت، مادام ئه‌وان سزاكانی سه‌ر ئێران لانابه‌ن.
كۆماری ئیسلامی ئێران دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌ستیكرده‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاستی پیتاندنی گه‌یانده رێژه‌ی له سه‌دا (20)، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی خستوویانه‌ته سه‌ر ئێران.
ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران له وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دا وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبكاته‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، ره‌خنه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران گرت و گوتی: نابێت رێگه بدرێت ئێران به هیچ ئه‌ندازه‌یه‌ك یۆرانیۆم بپیتێنێت.
تاران به‌رده‌وام جه‌ختده‌كاته‌وه، پرۆگرامی ناووكی وڵاته‌كه‌ی ئاشتیانه‌یه و مه‌به‌ستی له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناووكی به‌كارهێنانیه‌تی بۆ بواری مه‌ده‌نی، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له‌و بڕوایه‌دان، ئێران به نیازه چه‌كی ناووكی به‌رهه‌مبهێنێت.
پۆمپیۆ له وه‌ڵامی فه‌راهانیدا، گوتی: ئێران جارێكی دیكه ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به كاركردن له پرۆگرامی ناووكی خۆی و مه‌به‌ستییه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌راسانبكات و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه بكات.
گوتیشی: نابێت رێگه بدرێت به ده‌وڵه‌تێك، كه سه‌رپه‌رشتی تیرۆر ده‌كات، به هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك بێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئه‌م وتانه‌ی پۆمپیۆ له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناووكی "پێنج كۆ یه‌ك" پاشه‌كشه‌ی كردووه و سزای به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وڵات داوا ده‌كه‌ن، جارێكی دیكه دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری رێككه‌وتنی ناووكی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێران ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.