ڤیان سه‌بری: پێویسته لێکتێگه‌یشتنی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه هه‌بێت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات و سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، پێویسته لێکتێگه‌یشتنی سیاسی بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه هه‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:

ڤیان سه‌بری، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوتی: پێویسته لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه هه‌بێت، به تایبه‌ت بۆ بڕگه‌كانی 10 و 11 كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی 2021.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان تێبینیمان له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له‌وه باشتر نابێت، بۆیه ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری ره‌زامه‌ند بن و ده‌نگی پێ بده‌ن.