له سنووری كه‌ركووك مۆڵگه‌یه‌كی داعش خاپوور كرا
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دوو گورزی ئاسمانیان له‌و چه‌كداره په‌ڕاگه‌ندانه‌ی داعش وه‌شاندووه، كه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك خۆیان حه‌شار داوه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی میدیای ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دوو گورزی ئاسمانیان له‌و چه‌كداره په‌ڕاگه‌ندانه‌ی داعش وه‌شاندووه، كه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك خۆیان حه‌شار داوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دوو گورزی ئاسمانیان وه‌شاندووه و بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان له "وادی شای" سنووری پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و دوو گورزه ئاسمانییه بوونه‌ته هۆی كوژرانی (7) چه‌كداری داعش و خاپووركردنی تونێلێكی داعش، كه درێژییه‌كه‌ی (10) مه‌تر بووه.