پەیامنێری کوردستان24: بنکەی ڤیکتۆریا و بارەگای دژەتیرۆری عێراق کرانە ئامانج

پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند: بنکەی ڤیکتۆریا و بارەگای دژەتیرۆری عێراق کرانە ئامانج و هێرشەکان بە کاتیۆشای 107 ئەنجامدراون، هەروەها بەهۆی هێرشەکانەوە چوار کەس بریندارن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی ئاداری 2026، شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند: نکەی ڤیکتۆریا و بارەگای دژەتیرۆری عێراق کرانە ئامانج و هێرشەکان بە کاتیۆشای 107 ئەنجامدراون.

هەروەها دەنگی زەنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە بەغدا بیستراوە.

پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی: هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگرن لە رێگەیەوە هێرشەکانی سەر ڤیکتۆریا کرابوون، هاوکات هەڵگری شەش کاتیۆشای جۆری 107 بووە.

هەروەها هێرشەکە بنکەی پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکای لە ناو فڕۆکەخانەی بەغدا کردووەتە ئامانج. جیا لە کاتیۆشا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، لە قەزای داقووق بۆردوومانی بارەگایەکی حەشدی شەعبی کرا، بارەگای لیوای 16ـی حەشدی شەعبی لە کەرکووک بۆردوومانکرا، هاوکات بارەگای لیوای 40ـی کەتائیب ئیمام عەلی لە کەرکووک بۆردوومانکرا.