لە تەلئەڤیڤ کوژراوێک هەیە و ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشە موشەکییەکانی ئێران دەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند؛ کەسێک لە شاری تەلئەڤیڤ بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی موشەکەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری وڵاتەکە لێدراوە. لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ هێزەکانیان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هێرشێکی موشەکیی ئێرانن کە کراوەتە سەر ئامانجە جیاوازەکان.