كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده كوژرا
كه‌ناڵی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی عه‌شیره‌تی "به‌كیر" له ده‌وروبه‌ری دێرزوور دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوژراوه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی عه‌شیره‌تی "به‌كیر" له ده‌وروبه‌ری دێرزوور دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوژراوه.
كه‌ناڵه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)دایه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، "حسێن شێخ جه‌میل" كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی عه‌شیره‌تی "به‌كیر" له ناوچه‌ی "عه‌زبه"ی ده‌وروبه‌ری دێرزوور كوژراوه و پێش چه‌ند رۆژێكیش شێخی عه‌شیره‌ی ""عه‌كیدات" "شێخ ئه‌تڵیۆوش شتات" و كوڕه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه كوژرابوون.