فاتمییهكانی سووریا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ چه‌كدارێكیان له دێرزوور كوژرا بێت
فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای "فاتمییه‌كان"ی لایه‌نگری ئێران له سووریا، ره‌تیكرده‌وه، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانیان له دێرزوور هیچ چه‌كدارێكی ئه‌فغانی له ریزه‌كانیان كوژرا بێت.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای "فاتمییه‌كان"ی لایه‌نگری ئێران له سووریا، ره‌تیكرده‌وه، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانیان له دێرزوور هیچ چه‌كدارێكی ئه‌فغانی له ریزه‌كانیان كوژرا بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاندووه، له رێگه‌ی نێوان دێرزوور و ئه‌لبوكه‌مال، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومان پێگه‌كانی سوپای سوریایان كردووه و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپا كوژراوون.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی میدیای خۆرئاوایی، هیچ پێگه‌یه‌كی لیواكهیان بۆردومان نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌حه‌د خانی، یاریده‌ده‌ری سیاسی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاندووه، هیچ زیانێكی گیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئیسرائیل كردوویه‌تییه سه‌ر ناوچه‌كه.