ترەمپ: دانوستاندن لەگەڵ ئێران ناکەین

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، هەمووشتێک باش دەبێت، لە کاتێکی نزیک هەموو شتەک بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

هەینی، 20ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: پێم وابوو نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەڵام وانەبوو، هەمووشتێک باش دەبێت، لە کاتێکی نزیک هەموو شتەک بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

ترەمپ گوتیشی: ئێران هیچ سەرکردەیەکی نەماوە، سیستەمی دژە مووشەکی و راداری لە دەستداوە، لەگەڵ ئێران بڕوامان بە دانووستاندن هەیە، بەڵام هیچ سەرکردیەکیان نەماوە تاوەکو دانوستاندنیان لەگەڵ بکەین، چونکە ئاگربەست لەگەڵ وڵاتێک راناگەیەنرێت کە بە تەواوی لەناوچوونە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، دەبوو بەریتانیا زووتر بڕیاری بەشداری جەنگی بدایە،گەرووی هورمز دەکەینەوە و جوڵەیەکی سەربازی سادەی دەوێت، بەڵام هێزێکی زۆری سەربازیمان دەوێت.

باسی لەوەش کرد، پێموایە ئیسرائیل بەمنزیکانە کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت.

دەشڵێت: ناتۆ بە رێگایەکی خراپدا دەڕوات و دەبوو هاوکارێکی باشی ئێمەبا.