کۆشکی سپی: پلانی ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران لە ئارادایە بەڵام جێبەجێ ناکرێت

کۆشکی سپی رایگەیاند: کە هەبوونی پلانی ناردنی هێزی زەمینی لە لایەن وەزارەتی جەنگیی ئەمریکاوە بۆ نێو ئێران، بە واتای جێبەجێکردنی نایەت لە کاتی ئێستا.

کارۆڵاین لێڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاشکرای کرد، کە هەرچەندە وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئامادەکاری وردی کردووە بۆ ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێز لەناو خاکی ئێراندا، بەڵام ئەم بژاردەیە هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ترەمپ و وەزارەتی جەنگ پێشبینی دەکەن ئەرکەکەیان لە ئێران، چوار بۆ شەش هەفتە بخایەنێت.

ئەم لێدوانە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک دێت کە باس لەوە دەکات بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ هەر پێشهاتێکی کتوپڕ.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.

لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.

بەڵام ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.