ویستیان قاز بدزن، ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان لەسەر دانا
"دزە سەرەکییەکە" پێشتریش تۆماری دزی هه‌بووه و قاز و مریشكی دزیوه

K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی سه‌یر و ده‌گمه‌ندا، شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر بە پارێزگای هه‌ولێر، سێ دز دوای دزینی سێ قاز، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، قازەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیان بەجێهێشت و هه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌یسه‌كه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ویستوویانه ئه‌و قازانه بدزن، له‌ترسی ئاشكرا بوون، به ئۆتۆمبێل خۆیان له په‌رژینی پردی نێوان گوندی تۆبزاوه و ناحیه‌ی رزگاریدا داوه، دواتر به په‌له شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 دزەکان تەنیا سێ قاز‌یان دزیوە و دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکەیان جێهێشتووە و هەڵاتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، رووداوه‌كه كاتژمێر 9:00ـی شه‌وی رابردوو روویداوه، ئێستاش كه‌یسه‌كه له‌لای پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ناحیه‌ی خه‌باته.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خاوه‌نی قازه‌كان ده‌یه‌وێت دزە سەرەکییەکە بدۆزێته‌وه، چونکە وه‌كو باس ده‌كرێت ناسیاویانە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خه‌بات، ئه‌وانه‌ی قازهكانیان دزیوه، ژماره‌یان سێ كه‌سه و پێشتریش تۆماری تاوانكاری و دزییان هه‌بووه له ناوچه‌كه و دانپێدانانیشیان هه‌بووه، به‌ڵام دوای رێكاره یاساییه‌كان و بڕیاری دادگا، به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه، هەر ئەمڕۆ، 5 كه‌سی ناوچەکە سكاڵایان تۆماركردووه كه قاز و مریشكیان لێ دزراوه و گومانیش ده‌كرێت هه‌ر هه‌مان ئه‌و دزانه‌ی شه‌وی رابردوو بوون.
له باره‌ی ته‌مه‌نیشیان سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وانه نه‌وجه‌وانن، دایك و باوكی یه‌كێك له دزه‌كانیش ئاگاداره.
جیا له دزینی قاز، تۆمه‌تی دزینی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ئاسن له ناوچه‌ی پیشه‌سازی خه‌باتیان دراوه‌ته‌پاڵ، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و شتانه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه.