بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌م وڵاته ده‌بێت
له پایزی داهاتوو سه‌ردانی هه‌مان وڵات ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف"، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (17ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) بڵاویكرده‌وه، به‌ریتانیا ده‌بێته یه‌كه‌م یان دووه‌م وڵات، "جۆو بایدن"، دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی بكات.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا و سه‌رنج خستنه‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، بایدن پلانی ئه‌وه‌ی نییه تا هاوینی داهاتوو سه‌ردانی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام ته‌نیا كه‌نه‌دا له‌مه به‌ده‌ر ده‌بێت.
پێده‌چێت یه‌كه‌م سه‌ردانی بایدن بۆ ئه‌وروپا، بۆ به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی "گروپی حه‌وت وڵات G7" بێت، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێت.
پێویسته بایدن بۆ جاری دووه‌م، له پایزی داهاتوو سه‌ردانی به‌ریتانیا بكاته‌وه، تا ئاماده‌ی كۆنگره‌ی بیسته‌شه‌شه‌مینی رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببێت، كه تایبه‌ته به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و له "گلاسگۆ" ده‌به‌سترێت.
"گروپی حه‌وت وڵات G7"، له وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا پێکهاتووە، له ساڵی (1976)ه‌وه دامه‌زراوه، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاتانه، ساڵانه چه‌ند جارێك بۆ تاوتوێكردنی سیاسه‌تی ئابوورییان كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: تاس
د.ی