وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و رایدەگەیەنێت هەر هەوڵێک کە ببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیری و پێکەوەژیان رەت دەکەینەوە.
سێشەممە 24ـی ئاداری 2026، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دەکەم، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شەهیدبوون و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون،
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان جەخت دەکەینەوە بە رەت کردنەوەی هەر هەوڵێک کە ببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیری و ئارامی و پێکەوەژیان و شێواندنی رەوشی ئەمنی ناوچەکە ،
دەشڵێت: داواکارین لە خودای گەورە شەهیدان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .