كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان، لە ھەندێك كاتدا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ئێوارەدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەورو باراناوی دەبێت لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان.