هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو چەند شەقامێکی دیکەش ئاستی باراناو تێیاندا بەرز ببێتەوە جوڵەی هاتووچۆ تیایاندا بوەستێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شاری هەولێری گرتۆتەوە هەندێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاستی باراناو بەرز بۆتەوە و بۆتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتوچۆ.

 هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوو چەند شەقامێکی دیکەش ئاستی باراناو تێیاندا بەرز ببێتەوە جوڵەی هاتووچۆ تیایاندا بوەستێ بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین تا ئەم شەپۆلی باران بارینە دەوەستی ئەگەر بۆکاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە . 

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئەو شەقامانەی ئاستی باراناو تیایاندا بەرز بۆتەوە لە ئێستادا ئەمانەن:
1- شەقامی 100مەتری نزیک فاملی مۆڵ 
2- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش 
3- شەقامی 40 مەتری بازاڕی لەنگە.
4- رێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار 
5- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان.
6- شەقامی 60مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.