جێگرانی سەرۆكی دادگای تەمیزی ئیتیحادی سوێندی یاساییان خوارد
سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانێكی كۆماریی دهركرد بۆ بە دامەزراندنی ھەر یەك لە نەجم ئەحمەد عەبدوڵڵا و كازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد مونعم لە پۆستی جێگری سەرۆكی دادگای ئیتیحادی
K24 – ھەولێر:
ھەر سێ ئەندامانی دادگای تەمیزی ئیتحادی سوێندی یاساییان خوارد لە پێش سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، بە بۆنەی دامەزراندنیان لە پۆستی جێگر سەرۆكی دادگای تەمیز ئیتیحادی.
ھەر یەك لە جێگری سەرۆكی دادگای تەمیز، زەیدون سەعدون و سەرۆكی داواكارانی گشتی، سالم محهمەد نوری و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری، جاسم محەمەد عەبوود لە مەراسیمی سوێندخواردنەكەدا ئامادەبوون.
سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانێكی كۆماریی دهركرد بۆ دامەزراندنی ھەر یەك لە نەجم ئەحمەد عەبدوڵڵا و كازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد مونعم لە پۆستی جێگری سەرۆكی دادگای ئیتیحادی، بەپێی حوكمەكانی دەستوور و ماددەی 44 لە یاسای رێكخستنی دادوەری.