كۆریای باشوور: گه‌شت بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌یه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشووری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه و (تا 31ی ته‌مموزی داهاتوو) بۆ عێراق و سووریا قه‌ده‌غه بكات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشووری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه و (تا 31ی ته‌مموزی داهاتوو) بۆ عێراق و سووریا قه‌ده‌غه بكات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆرۆیای باشوور، هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته بۆیان نییه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا گه‌شت بۆ وڵاتانی (عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا، سۆماڵ و ئه‌فغانستان و هه‌ندێك ناوچه‌ی فلیپین) بكه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ خراپی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی ئه‌و وڵاتانه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.