به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق به شه‌ش ساڵ زیندان سزا درا
دادگای عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتیی "ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ئه‌لساعدی" سه‌پاند.
K24 – هه‌ولێر:
دادگای عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتیی "ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل ئه‌لساعدی" سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به كه‌ناڵه عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، سه‌پاندنی شه‌ش ساڵ زیندان به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دادگادا سه‌لمێنراوه كه به‌رتیلی وه‌رگرتووه.
روونیشیكرده‌وه، ناوبراو له حه‌وت دۆسییه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه.
هێزێكی ئه‌منی له (15ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)دا "ئه‌لساعدی"یان ده‌ستگیركردبوو.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ركرابوو، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی پێكیهێناوه.
تا ئێستا (19) گه‌وره به‌رپرسی عێراق له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراوون.
له كۆتایی مانگی (ئاب/ئۆگستی 2020)دا، مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێناوه و ئه‌و لیژنه‌یه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دراوه‌تێ تا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خودی سه‌رۆك وه‌زیرانیش بكات.