به‌ریتانیا: كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه‌و له ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رووبه‌ڕووی دیموكراتییه‌ت ببێته‌وه
"په‌سه‌ندكردنی سه‌ركه‌وتنی بایدن په‌یامێك بوو، كه كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه‌و ناتوانێت رووبه‌ڕووی دیموكراتییه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وه‌رگرتنی پۆستی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن "جۆ بایدن"، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، له‌م وڵاته "كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه‌و" ناتونێت رووبه‌ڕووی دیموكراتییه‌ت ببێته‌وه.
راب گوتی: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێس و په‌سه‌ندكردنی سه‌ركه‌وتنی بایدن له (7)ی ئه‌م مانگه، په‌یامێك بوو، كه كه‌مینه‌یه‌كی توندڕه‌و ناتوانێت رووبه‌ڕووی دیموكراتییه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه".
له حاڵه‌تێكی تایبه‌ت و پێشبینینه‌كراوی مێژووی ئه‌مه‌ریكادا، واشنتن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو "جۆ بایدن"، سبه‌ی چوارشه‌ممه، به شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانه، كه به‌رپرسانی "پێنتاگۆن" باسیان له ئه‌گه‌ری هێرشی ناوخۆیی كردووه، له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س له سووپا و پۆلیسه‌وه.
مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، "دۆناڵد تره‌مپ" هه‌یه، كه له كاتژمێری كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به‌نیازه (100) لێبوردن ده‌ربكات، كه ئه‌مه دوایین رۆژیه‌تی له كۆشكی سپی.
سه‌رچاوه: RT ، رۆیته‌رز
د.ی