کوەیت: لە هێرشێکی مووشەکی و درۆنیدا 10 سەربازمان بریندار بوون

سوپای کوەیت لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی یەکێک لە سەربازگەکانیان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 10 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بریندار بوون.

یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، لەو ڕاگەیەندراوەدا کە لە هەژماری فەرمیی سوپای کوەیت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە سەربازگەکە زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام شوێنی وردی سەربازگەکەیان دیاری نەکردووە

هەروەها سوپای کوەیت جەختی لەوە کردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی بەرفراوانیان داوەتەوە کە تێیدا 14 مووشەکی بالیستی و 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) لە ناو ئاسمانی وڵاتەکەدا بەرپەرچدراوەنەتەوە.