پۆ‌مپێیۆ چین به جینۆسایدكردنی موسڵمانان تۆمه‌تبار ده‌كات
پۆ‌مپێیۆ: ده‌بێت چین له‌سه‌ر جینۆسایدكردنی موسڵمانان سزا بدرێت
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌و پۆسته‌دا كۆتایی بێت، چینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان ئه‌نجام ده‌دات و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته چین له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره سزا بدرێت".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پۆ‌مپێیۆ نووسیویه‌تی: "جینۆساید و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له چینگیانگ موسڵمانانی ئیگۆر و تاكه‌كانی كه‌مینه ره‌سه‌نه‌كان و ئایینییه‌كانی دیكه ده‌كاته ئامانج".
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌و ره‌فتاره‌ی په‌كین سووكایه‌تیكردنه به گه‌لی چین و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له هه‌موو شوێنێك بوونی هه‌یه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته كۆماری چینی میللی و حزبی شیوعی چینی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه سزا بدرێن".
H.B