دوو وڵاتی دیكه ده‌رگا به رووی ئیسرائیل‌دا ده‌كه‌نه‌وه
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، له زاری دوو گه‌وره به‌رپرسی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه گواستییه‌وه به‌م نزیكانه مۆریتانیا و ئه‌ندۆنیزیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، له زاری دوو گه‌وره به‌رپرسی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه گواستییه‌وه به‌م نزیكانه مۆریتانیا و ئه‌ندۆنیزیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و دوو به‌رپرسه ئاشكرایان كردووه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه تیمی دانووستانكاری كۆشكی سپی به سه‌رۆكایه‌تی "جارید كۆشنه‌ر" له مۆریتانیا پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل یه‌كلا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندۆنیزیا دووه‌م وڵاتی كاندید بووه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له كۆشكی سپی بوایه بۆ یه‌ك مانگی دیكه، هه‌ردوو رێككه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌ندرا.