بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری نه‌مسای هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی (4.5) به‌ پله‌ی رێخته‌ر، ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی نه‌مسای هه‌ژاند.

پێوه‌ری رێخته‌ر
پێوه‌ری رێخته‌ر

K24 – هه‌ولێر:

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی (4.5) به‌ پله‌ی رێخته‌ر، ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی نه‌مسای هه‌ژاند.

ده‌سته‌ی باڵای چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ له‌ نه‌مسا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی ناوچه‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ده‌سته‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك به‌ دوای یه‌ك بووه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی درووستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتیان و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌.