دوا میری چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی چیچان كوژرا
سه‌رۆكی كۆماری چیچانستان، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌سڵان بۆتۆكاییڤ، دوا میری چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی چیچان و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانی كوژران.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری چیچانستان، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌سڵان بۆتۆكاییڤ، دوا میری چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی چیچان و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانی كوژران.
قه‌دیرۆڤ رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منییدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی چه‌كداره چیچانییه‌كان و هاوڕێكانی كوژراوون، كه دوا میری چه‌كدارانی ئیسلامی چیچان بووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به سه‌رۆكی چیچانه‌وه و پیرۆزبایی بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته لێكردووه و به‌ڵێنی پێداوون خه‌ڵاتێكی شیاویان بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی چیچانستان، له‌گه‌ڵ ئه‌سڵان بۆتۆكاییڤدا شه‌ش چه‌كداری دیكه كوژراوون.
له (2016)ه‌وه، ناوی ئه‌سڵان بۆتۆكاییڤ، خراوه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و تۆمه‌تباریان كردبوو، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعش و قاعیده‌وه هه‌بووه.
بۆتۆكاییڤ، له‌دایكبووی 1974ه و سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری چیچانی كردووه و هه‌وڵیداوه ئیماره‌تێكی ئیسلامی له قه‌وقاز بنیات‌بنێت.