كۆمسیۆنی ئەوروپا: ئامادەی "بەرەبەیانێكی نوێین" لەگەڵ واشنتن
دوای چوارساڵی دوور و درێژ ئەوروپا دۆستێكی لە كۆشكی سپی بۆ درووست بوو
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دهر لاین، جەختیكردەوە لەوەی ئەوروپا بۆ سەرەتایەكی نوێ لەگەڵ واشنتن ئامادەیە، ئاماژەی بە "بەرەبەیانێكی نوێ" لە ئەمەریكا كرد، پێش چەند كاتژمێرێك لە دەستبەكاربوونی سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن.
ڤۆن دهر لاین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەرۆكی نوێی نووسینگەی كۆشكی سپی و گوتی: "دوای چوارساڵی دوور و درێژ ئەوروپا دۆستێكی لە كۆشكی سپی بۆ درووست بوو".
لە لایەن خۆیەوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، چارلز میشێل گوتی: "لە رۆژی یەكەم لە دەستبەكاربوونی، پێشنیازێكی فەرمیم، ئاراستەی سەرۆكی نوێ كرد، با جاڕنامەیەكی نوێ بۆ ئەوروپایەكی بەھێزتر و ئەمەریكای بەھێزتر و جیھانێكی باشتر دابمەزرێنین".
سەرچاوە: "رۆیتەرز"