مالكی: ئیداره‌ی بایدن راده‌ی ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه‌مده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری كامل مالكی رایگه‌یاند، به‌ هاتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، راده‌ی گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كه‌مده‌بنه‌وه‌.

نوری مالكی
نوری مالكی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری كامل مالكی رایگه‌یاند، به‌ هاتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، راده‌ی گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كه‌مده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ مالكی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، ستیڤن هیكی كۆبوویه‌وه‌ و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، ئێمه‌ دژی هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێكین بۆ راكێشانی ده‌ستی ده‌ره‌كی تا سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق بكات.

له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كانیش له‌ عێراق، مالكی گوتی: ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و هاوكات هاتنی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن كۆتایی به‌ قه‌یرانه‌كه‌ ده‌هێنێت و راده‌ی گرژیی و ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه‌مده‌كاته‌وه‌.