جۆنسن چاوه‌ڕوانی كاركردنه له‌گه‌ڵ بایدن
"هیواخوازین بایدن هاوشانی به‌ریتانیا، پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گاز تا پله‌ی سفر بێت"
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی "جۆ بایدن" ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی "كاره له پێشینه‌كانمان" ئه‌نجام بده‌ین.
جۆنسن گوتی: "هه‌ر وه‌ك ئه‌و كاته‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد، چاوه‌ڕوانی كاركردنم له گه‌ڵ بایدن و ئیداره‌كه‌ی، تا كاره له پێشنه‌كانمان بۆ پشتیوانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ست پێبكه‌ین، كه بریتین له: چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانكاری ژینگه‌یی، دووباره بنیاتنانه‌وه دوای په‌تای كۆرۆنا و پشتوانی ئه‌منی هه‌ردوو لا له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی".
جۆنسن له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتیشی: "هیواخوازین بایدن هاوشانی به‌ریتانیا، تا ساڵی (2050)، پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گاز تا پله‌ی سفر بێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی