سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان دەکات
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان؛ جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان؛ پیرۆزباییەکی گەرمی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی هەردوو حزبەکە کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ رۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە".
سەرۆک بارزانی لەم یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 31ی ئادار ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانیان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان لە خەباتی گەلانی عێراق و گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و دژایەتیکردنی دیکتاتۆریدا هەیە.
لەو یادەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئالنگارییەکان و دوورخستنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کێشە و ئاڵۆزییەکان دەکەینەوە.
مسعود بارزانی
31ی ئاداری 2026