له‌ ئه‌مه‌ریكا بینای دادگای باڵا به‌ هۆی مه‌ترسی بوونی بۆمبێك چۆڵكرا

دادگای باڵا دەكەوێتە شەقامی بەرامبەر بینای كۆنگرێس، جۆ بایدن سوێندی یاسایی دەخوات وەك 46ەمین سەرۆكی ئەمەریكا

بینای دادگای باڵای ئەمەریكا
بینای دادگای باڵای ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكا رایگەیاند، بینای دادگای باڵا لە واشنتن چۆڵكرا بە ھۆی ھەڕەشەی ھەبوونی بۆمبێك، و پاسەوانانی نیشتیمانی بەپەلە خۆیان گەیاندە بیناكە.

دادگای باڵا دەكەوێتە شەقامی بەرامبەر بینای كۆنگرێس، كە سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە كاتی رۆژھەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكان سوێندی یاسایی دەخوات.

ئەمڕۆ لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا مەراسیمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجام دەدرێت.

ئاھەنگی دەستبەكاربوونی بایدن لەگەڵ سەرۆكەكانی پێشوودا جیاوازە بەھۆی ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وگرژییەكان بەھۆی ھەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێس لە 6ی كانوونی دووەم لە لایەن لایەنگرانی سەرۆكی ماوە بەسەرچوو، دۆناڵد ترەمپەوە.