سی ئێن ئێن: ترەمپ نامەیەك بۆ بایدن به‌جێھێشتووە

میلانیا ترەمپ، "نامەیەكی كورتی خۆشحاڵی دەربڕینی" جێھێشتووە بۆ خانمی یەكەمی داھاتوو، جیل بایدن

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و ھاوسەرەكەی میلانیا ترەەمپ
سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و ھاوسەرەكەی میلانیا ترەەمپ

K24 – ھەولێر:

تۆری سی ئێن ئێن رایگەیاند، سەرۆكی ماوە بەسەرچووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ نامەیەكی بۆ سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن لە كۆشكی سپی جێھشتووە، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا بكرێت.

ھەروەھا سەرچاوەیەك بەو تۆڕەی راگەیاندووە، خانمی یەكەمی پێشوو، میلانیا ترەمپ، "نامەیەكی كورتی خۆشحاڵی دەربڕینی" جێھێشتووە بۆ خانمی یەكەمی داھاتوو، جیل بایدن، بەڵام ئاشكرا نییە نامەكەی لە كوێ جێھێشتووە و ناوەڕۆكەكەی چییە.

وەك نەریت، ئەم نامانە لەسەر Resolute Desk بەجێدەھێڵرێت، بۆ ئەوەی لە كاتێك سەرۆكی نوێ بۆ یەكەم جار دەچێتە نووسینگەی كۆشكی سپی بیخوینێتەوە.